٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و جۆ بایدن کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

سویسڕا-KDP.info-  (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا بۆ به‌شداریكردن له‌ 47 مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ شارۆچكه‌ی داڤۆسی سویسرایه‌، له‌گه‌ڵ (جۆ بایدن) جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا یه‌كتر ده‌بینن و له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن. كه‌مێك پێش ئێستا (بارزانی) و (بایدن) گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه‌.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و تا رۆژی 20 ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش لە رێزی ئەو كەسانەدایە كە بەشداری لە باسە جیاوازەكانی كۆڕبەندەكەدا دەكەن.

(سەرۆک بارزانی) لە پانێڵی تایبەت بە عێراق و سووریا بەشداری دەكات كە لە رۆژی 20 ئەم مانگە رێك دەخرێت و ھەر یەك لە (ستیڤان دی میستورا) نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووكان بۆ سووریا، (محەمەد شیمشەك) جێگری سەرۆكوەزرانی توركیا، (مەجید جەعفەر) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال Crescent Petroleum و (مینا ئورێبی) لە رۆژنامەی "شرق الاوسط" بەشداری تێیدا دەكەن.

ھەرورھا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی كۆڕبه‌نده‌كه‌ ئاماژە بە ژیانی سیاسی و رابردووی (سەرۆک بارزانی) كراوه‌، لەگەڵ ئەو بەرپرسایەتییەی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق لە ماوەكانی رابردوو و ئێستا ھەی بووه‌ و هه‌یه‌تی، لەوانە ئەو رۆڵەی لە دامەزراندی بەرەی كوردستانی بۆ سەركرایەتی كردنی گەلی كورد لە راپەرینی دژی رژێمی بەعس  و بەشداریكردن لە ئەنجوومەنی حوكم لە ساڵی 2004  و بە فەرمیی ناساندنی ھەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراق و پەرەپێدانی دیموكراسی و دامەزراندنی دامەزراوەكان لە ھەرێمی كوردستان ھەبووە.

(فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، لەم سەردانەدا یاوەریی (سەرۆک بارزانی) دەکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار