دزەیی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا رەتدەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان رۆژانە ملیۆنێک و سێسەد هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردبێ. دەشڵێ، ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی بەناوی (عەبادی) لێدوانی وایان داوە خۆ دەتوانن لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پرسیار بکەن بۆ ئەوەی بزانن کە رۆژانە چەند بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێ، نەوەک وەک گوتەبێژی (عەبادی) رۆڵ بگێڕن.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند، چه‌ند په‌ر‌له‌مانتا‌رێكى كورد له په‌رله‌مانى عیراق ڕایانگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق پێى گوتوون حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه (سەفین دزه‌یى) گوتى: نازانین ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بووبن به گوته‌بێژى سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق، به‌ڵام ئێمه نه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی و نه نافه‌رمییش نه‌مانبیستووه (عه‌بادى) قسه‌یه‌كى واى كردبێت. ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ژمارانه‌ن كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ڕاپۆرته‌كانیدا بڵاویانده‌كاته‌وه و هه‌مان ئه‌و ژمارانه‌ن كه له كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت وه‌ریان ده‌گرێت.
له كۆتاییى لێدوانه‌كه‌یدا (دزه‌یى) گوتى: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، یانیش با بڵێین ئه‌و گوته‌بێژانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق باشتر وابوو به‌رله‌وه‌ى بۆ خۆده‌رخستن و له خۆیانه‌وه لێدوانى بێبنه‌ما و بێسه‌روبه‌رى له‌و شێوه‌یه بده‌ن، پرسیارێك له لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانى وه‌زارتى سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ن تا ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌ستكه‌وێت.




