٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.شێرزاد زەکەریا: کۆڕبەندی داڤۆس وادەکات سەرکردەکانی جیهان زیاتر روو لە هەرێم بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (د.شێرزاد زەكەریا) مامۆستای زانكۆ رایدەگەیەنێ، بەهۆی کۆڕبەندی داڤۆس سەرکردەی وڵاتان زیاتر روودەکەنە هەرێمی کوردستان و بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بە جیهان دەدرێت.

 (د.شێرزاد زەكەریا) مامۆستای زانكۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەشداری (سەرۆك بارزانی) لە كۆڕبەندێكی جیهانی وەك داڤۆس سەركەوتنی دییلۆماسییەتی كوردی پێوە دیارە و بەرە و پێشچوونی سیاسەتی سەركردایەتی كورد و هەرێمی كوردستانە، لە هەمانكاتیشدا سەرکەوتنی دیپلۆماسییەتی (سەرۆک بارزانی)ـیە لە ئاستی جیهان دا.

ئاماژەیشی دا، لەو کۆڕبەندەدا کۆمەڵێک دیداری گرینگ لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان ئەنجام دەدرێن کە پرسی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە دەخرێنە ڕوو، ئەمەش گرینگی و کاریگەری گەورەی بۆ پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان دەبێ.

(د.شێرزاد) گوتیشی، لەو کۆڕبەندەدا بەرچاوروونی زیاتر بە جیهان دەدرێ و جیهان زیاتر بەرە و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دێ، دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرکردەکانی جیهان زیاتر روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار