حەشدی شەعبی دەستی بەسەر حکوومەتی خۆجێی دیالە گرتووە

ئاژانسەکان-KDP.info- حەشدی شەعبی بە بیانوی داعش هاووڵاتیانی دیالە دەستگیر دەکات و دەیانەوێ لەو رێگەوە چەکدارانیان لە ناوچەکەدا بڵاوە پێبکەن، هەروەک دەستیشیان گرتووە بەسەر حکوومەتی ناوخۆیی لەو پارێزگایە دا.
دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له گوند و شارۆچكه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه له پارێزگای دیالە به‌بێ بوونی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند لێدوانێكیان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه ئه‌وانه چه‌ند شانه‌یه‌كی داعشن گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنووری ناوچه‌كه و سه‌ركرده‌كانی داعش دوای ڕاكردنیان له مووسڵ له‌و ناوچانه جموجوڵیان ده‌ستپێكردوه. سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌م پاساوه بۆ داپۆشینی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی سڤیل له لایه‌ن چه‌كداریه‌كانی خۆیانه‌وه به‌كارده‌هێنن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی العربی الجدید، به‌رپرسێك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله گوتوویه‌تی كه چه‌كدارانی حه‌شدی شەعبی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر حكوومه‌تی ناوخۆیی له پارێزگاكه‌دا به تایبه‌ت لیژنه‌ی ئاسایش كه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ ڕاپۆرتیان بڵاوكردۆته‌وه كه چه‌ند زانیارییه‌كی هەواڵگریی تێدایه و باس له بوونی سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا كه دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی مووسڵ و ئه‌نبار هاتوونه‌ته ناوچه‌كه به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی حه‌مرین و مقدادیه و به‌عقوبه، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گوایه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش خه‌ریكی دروستكردنی تۆڕی پێوه‌ندی و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێن، هه‌روه‌ها شانه نووستوه‌كان ده‌خه‌نه چالاكییه‌وه بۆ تێكدانی باری ئاسایشی دیاله و جێبه‌جێكردنی كرده‌ی توندوتیژی و ته‌قینه‌وه له پارێزگاكه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌منی و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیكردنه له پارێزگاكه به بیانووی بوونی سه‌ركرده‌كانی داعش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه پارێزگاكه ئاسایشی به‌خۆیه‌وه بینیوه هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن نایانه‌وێت بارودۆخه‌كه سه‌قامگیر ببێت، چونكه به‌بێ بوونی پشێوی ناتوانن ئه‌جێندای خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها به بیانووی بوونی شانه‌ی داعش له پارێزگاكه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی زیاتر بكات و پرۆسه‌ی ده‌ستگیكردن و وێرانكردن ئه‌نجام بدات له‌ژێر پاساوی بوونی داعش و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بگرن و چه‌كدارانیان له هه‌موو شوێنه‌كان بڵاوه پێبكه‌ن.




