٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌رپرسى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى پەدەکەسە ئازاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان -KDP.info-  (عه‌بدولڕه‌حمان شێخى) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى راوێژكارى پارتیى دیموكراتى كوردستان-سووریا رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پەدەکەسە ئازاد کرا.

‌(عه‌بدولڕه‌حمان شێخى) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى راوێژكارى پارتیى دیموكراتى كوردستان-سووریا، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان گوتى: "سەعاتێک پێش ئێستا بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پەدەکەسە (محەمەد ئیسماعیل) ئازادکرا و ئێستا وا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە.

دەشڵێ، لە ١٥-٨-٢٠١٦ـەوە (محەمەد ئیسماعیل) لە لایەن ئاساییشی پەیەدە دەستگیرکرابوو، ئێستاش کە ئازادکراوە هێشتا هۆکاری ئازادکردنەکەی نازانین.

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار