داعش داوای جیهادی سووتاندن و ئاگرتێبه‌ردان ده‌کات

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داوای ئه‌نجامدانی جیهادی سووتاندن و ئاگرتێبه‌ردان ده‌کات له ئه‌ندام و هه‌وادارانی و داوا ده‌کات ئامانجه‌کانی ڕۆژئاوا ئاگر تێبه‌ربده‌ن.
له دوا ژماره‌ی گۆڤاری مانگانه‌ی ڕومیه، که (سی.ئێن.ئێن) ئاماژه‌ی پێداوه، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داوای له ئه‌ندامانی خۆی کردووه که شێوازی کاری جیهادییان بگۆڕن بۆ سووتاندن و ئاگر تێبه‌ردان. هەروەها ئاماژە به‌وه ده‌کات که یانه‌کانی شه‌وانه و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه و کڵێسا‌کان بکه‌نه ئامانجی کرده‌وه‌کانیان.
له‌گه‌ڵ باسه‌که‌دا وێنه‌ی کڵێسایه‌کیشی بڵاکردوه‌ته‌وه و له سه‌رنجی ژێر وێنه‌که له‌سه‌ر ئه‌و کڵێسایه‌ی داڵاسی نووسیوه، ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی خاچپه‌رستان که چاوه‌ڕێی سووتاندنه.




