"بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئابووریی جیهان به ڕێژه‌ی ٣.٤ گه‌شه ده‌کات"
_(1)__2017_01_17_h15m12s11__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو له ڕای ئابووریناسان و شرۆڤه‌کارانی خۆیه‌وه پێشبینی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان بڵاو کرده‌وه و ده‌ڵێ ئابووریی جیهان به ڕێژه‌ی ٣.٤ % گه‌شه دەکات
به‌گوێرەی راپۆرته‌که، سندووقی نێوده‌وڵه‌وتیی دراو ئاماژه بەوە ده‌کات که ڕێژه‌ی گه‌شه‌کردن لەسەدا ٣.٤ دەبێت بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش ڕێژەکە بۆ لەسەدا ٣.٦ بەرز دەبێتەوە.هەر بە گوێرەی ڕاپۆرته‌که، ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان به ڕێژه‌ی ١.٩تا ٢ له‌سه‌دا ده‌بێت. جێی باسه، گه‌شه‌کردنی ئابووری لە ساڵی ٢٠١٦دا به ڕێژه‌ی لەسەدا ٣.١ بووه له جیهاندا.




