٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و كارمەندانی كوردستان تی ڤی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی..

لە هەژدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ئازیز و خۆشەویست دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراق، لە پابەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و لە ماوەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانیشدا كارمەندانی كوردستان تیڤی هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەكان، ئەركی خۆیان زۆر بە سەركەوتوویی بەجێ گەیاندووە.

هیوادارین كوردستان تیڤی لە سەركەوتن و پێشكەوتن بەردەوام بێت و وەك ڕابردوو لە بڵاوكردنەوەی هوشیاری و خۆشویستنی وڵات و گیانی برایەتی و لێبووردەیی بەردەوام بن و هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.

 

هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سەرۆك

١٧ـی١ـی٢٠١٧

هەواڵی پەیوەندیدار