٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتیی پەرلەمانتاران: داڤۆس گرینگه‌، بە تایبەت كە سەرۆكی هەرێم بانگهێشت كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان دەڵێت، بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی داڤۆس، گرینگیی زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی هەرێمی كورستان كاریگەریی زۆری لە ناوچەكە و جیهانیشدا هەیە.

(نیعمەت عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كۆڕبەندی داڤۆس زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و هەموو بوارێكیش لە خۆ دەگرێت، لەوانە ئابووری و سیاسی وجگە لەوەیش، كەسایەتیی زۆر گرینگ و سەرۆكی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن و هەندێك كەسایەتیی نوێیش ساڵانە دێن بەشداری دەكەن، لەوانە ئەمساڵ سەرۆكی كینیا بەشداری دەكات".

(عەبدوڵڵا) گوتیشی، بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لەو كۆڕبەندەدا زۆر گرینگە، چونكە هەرێم رای خۆی دەخاتە ڕوو و لەو بابەتانەی باسیشیان دەكرێت سوود وەردەگرێت، بۆیە ئەمە كارێكی زۆر باشە بۆ هەرێمی كوردستان كە بەشدارە".

سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان دەشڵێ، پێشتر هەرێمی كوردستان بەشداریی لەو كۆڕبەندەدا نەدەكرد، بەڵام ئێستا كە بەشدارە، واتاكەی ئەوەیە حیساب بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت و كاریگەریی خۆی هەیە، بە تایبەت كە سەرۆكی هەرێم بانگهێشتی ئەو كۆڕبەندە كراوە و، هەرێمی كوردستانیش لە ناوچەكە و جیهاندا خاوەنی سەنگ و پێگەی خۆیەتی.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار