٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینكی: كوردستان تی ڤی، سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی ئەنجام داوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی پەرلەمان ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی كوردستان پیرۆز دەكات و رایده‌گه‌یه‌نێ، كوردستان تی ڤی، سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجام داوە.


ده‌قی پیرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و كادر و تەواوی كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی

بەبۆنەی "18" مین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەركە پیرۆزەكەتان بۆ گەیاندنی پەیامی راستەقینەی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لە ماف و ئامانجەكانی میللەتەكەمان.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان بە خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری راگەیاندن لە كوردستان دەناسرێت و سەركەوتووانە ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لەم كاتە هەستیارەدا ئەنجامیداوە و ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە برەودان و پاراستنی گیانی یەكڕیزی و تەبایی گەلی كوردستان و ماندووبوون و دڵسۆزی ستافی كاركردن لەم كەناڵە خۆشەویستەدا بەرچاو وئاشكرایە.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و ئاواتەخوازین ساڵ لە دوای ساڵ لە پێشكەوتن و گەشەسەندن و سەركەوتندا بن لەپێناو پێكەوە خزمەتكردنی بەرژەوەندە باڵاكانی گەلی كوردستان.

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

16/1/2017

هەواڵی پەیوەندیدار