د. بوخاری: لە ئێستاوە وڵاتان مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەرێمدا وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری وایە

هەولێر-KDP.info- چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د.بوخاری عەبدوڵڵا) پێوەست بە بەشداریی (سەرۆک بارزانی) لە کۆڕبەندی داڤۆسدا دەڵێ، هەرێمی کوردستان کە هێشتا بەشێکە لە عێراق كهچی لە ئێستاوە وڵاتان وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و، ئهمه بۆ پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە گرینگی زۆری هەیە.
(د.بوخاری عەبدوڵڵا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ههروهها گوتی: "ئەمە یەکەمجار نییە (سەرۆک بارزانی) بانگھێشتی كۆڕبهندی جیھانیی داڤۆس دەکرێت کە ساڵانە لە وڵاتی سویسرا دەبەسرێت و وڵاتگەلێکی زۆری جیهان تێیدا بەشدارن، ئەو خۆی وڵاتانەی کە بەشدارن ئابوورییەکی زۆر بەهێزیان هەیە، جا بۆیه بەشداریی (سەرۆک بارزانی)یش كه نوێنهرایهتیی ههرێمی كوردستان لەو کۆڕبەندەدا، گرینگی زۆری بۆ پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان هەیە جا لە رووی ئابووری بێ یان هەر بوارێکی دیکە.''
ئاماژەیشی دا، بەشداریکردنی (سەرۆک بارزانی) لەو کۆڕبەندەدا پێگەی هەرێم دەباتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە ئابوورییەکی بەهێزیان لە جیهاندا هەیە، لە ڕووی سیاسییشەوە بەشداریی (سەرۆک بارزانی) گرینگی زۆری هەیە، هێشتا کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، بەڵام لە ئێستاوە وڵاتان وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.''
بڵند ئیبراھیم




