شارەزایەكی ئابووری: کۆڕبەندی داڤۆس پێگەی ئابووری و سیاسیی هەرێم بههێزتر دهكات

هەولێر-KDP.info- شارازایەکی ئابووری دەڵێ، بەشداریی (سەرۆک بارزانی) لە کۆڕبەندی داڤۆس بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە، چونکە کۆمەڵێک دیداری گرینگ ئەنجام دەدرێن و، دەتوانرێت سهرنجی وڵاتانی بەشدار تێیدا بۆ پاڵپشتیی پرسی سەربەخۆییی کوردستان ڕابكێشرێت.
(ئەمیر شێروانی) شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "کۆڕبەندی داڤۆس پرسێکی جیهانییە و رەنگدانەوەی زۆری لە جیهاندا هەیە، بەشداریی (سەرۆک بارزانی)یش لەو کۆڕبەندەدا جگەلەوەی لە ڕوانگای سیاسییەوە گرینگیی خۆی هەیە، لهوێ (سەرۆک بارزانی) کۆمەڵێک دیداری گرینگیش لەگەڵ گەورەبەرپرسانی جیهان ساز دەدات، لە ڕوانگای ئابوورییشەوە بەشداریی (سەرۆک بارزانی) زۆر گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان و کاریگەری بۆسەر پێگەی ئابووریی هەرێمیش دەبێ.''
ئهو مامۆستایهی زانکۆ ئاماژەیشی دا، ''ئەو وڵاتەی پێوەندیی ئابووری لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا زۆر باشە، لە روانگای سیاسیشەوە پێوەندییەکانیان زۆر باش دەبێ، بۆیە کە ئێمە لە قۆناغی بەرەو سەربەخۆییداین، پتەوکردنی پێوەندیی ئابووریمان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا دەرفەتێکی زۆرباش دەبێ تا لە پرسی سەربەخۆییشدا وڵاتان پشتمان بگرن، بۆیە بەشداریی (سەرۆک بارزانی) لە کۆنگرەی داڤۆس دەرفەتێکی گرینگە تا وڵاتانی جیهان بۆ پرسی سەربەخۆیی پشتمان بگرن.''
قائید میرۆ




