پەیەدە رێی بە هێزەکانی رژێمی سووریا داوه لە رۆژئاوا بن، کەچی ناهێڵێ پێشمەرگەی رۆژئاوا بگەڕێنەوە
__2017_01_16_h16m37s39__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info-ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا رایگەیاند، پەیەدە ڕازی بووە هێزەكانی ڕژێم و هێزەكانی دیكەی عەرەب لە رۆژئاوا هەبن، بەڵام ڕێ نادات پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا بگەڕێنەوە.
(نووری بریمۆ) ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان- سووریا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: ''پێشمەرگەكانی رۆژئاوا لە یەكەم رۆژەوە بۆ ئەوە دامەزراون بەرگریی لە رۆژئاوا و خەڵكی ئەو بەشەی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی بهرقهرار بكات، بەڵام بەداخەوە پەیەدە ڕێ نادات ئەوان و پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا بگەڕێنەوە رۆژئاوا و بەرگریی لەو بەشە بكەن، كهچی ڕازی بووە هێزەكانی ڕژێم لەو ناوچەیە بن و هێزەكانی دیكەی عەرەب هەبن، ههڵبهت مادام ئەو هێزە هەیە و دامەزراوە، رۆژێك دێت دهگهڕێنهوه بهشهخاكی خۆیان و بەرگری لە خاك و گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن.''
(نووری بریمۆ) گوتیشی: ''بەبێ هێزی پێشمەرگە رۆژئاوا گەلی كورد پارێزراو نابن، پەیەدە رۆژ بۆ رۆژ دووپات دەكاتەوە كە حزبێكی كوردی نییە، ناوی ئەو بەشەیان گۆڕی، دژی بەرزركردنی ئاڵای كوردستان و دژی پڕۆژەی نەتەوەییە، هەر لەبەر ئەوەیش پێویستە پێشمەرگەكانی رۆژئاوا بگەڕێنەوە.''
ئهو ئهندامهی سهركردایهتیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا ئەوەشی گوت: ''پەیەدە ئێستایش بەردەوامە لەسەر گرتن و سزادانی ئەندام و لایەنگرانی ئێمە، رۆژ بۆ رۆژ ئەندامانی ئێمە لەسەر پرۆژەی نەتەوەیی و ئاڵای كوردستان دەستگیر دەكات، هۆكاری ئهم سیاسهتهشی بۆ هەماهەنگیی پهیهده لەگەڵ ڕژێمی سووریا دەگەڕێتەوە و و بە هاوكاری ئەوان ئەو كارانە دەكات.''
ڕابین شێروانی




