بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی: دروستكردنی لیوای حەشدی شەعبی لە خورماتوو، بۆ دوو ئامانجه

سلێمانی) -KDP.info-ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێ، بەغدا دەیەوێ لیوایەکی حەشدی شەعبی لە خورماتوودا دروست بکات و پڕچەکیان بکات، ههڵبهت مهبهستیهتی لەو رێگەوە کێشە بۆ سنوورەکە بنێنەوە.
(ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''لە سنووری ئێمە (پەکەکە) هێزی چەکداریان نییە تا رووبەڕووی داعش ببنەوە؛ ئەوەی هەیە لە خورماتوودا کۆمەڵێک خەڵکی کوردن و پێوەندییان بە حەشدی شەعبییهوه کردووە و دەیانەوێ لیوایەکی حەشد لە سنووری سنوورهكهدا دروست بکەن، هەڵبەت بەغدا لە پشتیانە و بەڵێنی پێداون کە چەکیان پێبدەن، بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە، دیارە کە زۆبەی ئەوانەی پێوەندییان بە حەشدی شەعبی کردووە کادیرانی لایەنێکی سیاسیی کوردستانن، بەڵام بەشێویەکی راستەخۆ هیچ لایەنێک پشتیوانییان لێ ناکات.''
بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی گوتیشی، ئەگەر بێتو ئەم خەڵکە چەکدار بکرێن، ئەوا زیانی بۆ سنوورەکە دەبێ، چونکە ئەمە جۆرێکی جاشایەتییە لە فۆڕمێکی نوێدا کە لە سنوورەکە پەیدا بووە.
(ئەکرەم ساڵح) مەبەستی حەشدی شەعبی لە دروستکردنی لیوایەکی حەشد لە خورماتوو روون دەکاتەوە و دهڵێ دوو ئامانجیان هەیە: یەکەم بۆ ئەوەیانە بە خەڵکی بڵێن کە حەشدی شەعبی هێزێکی نیشتمانییە و ئەوەتا هەموو پێکهاتەکان لەخۆ دەگرێ؛ دووەمیشیان: بۆ ئەوەیانە لەو رێگەیهوە گرفت بۆ سنوورەکە دروست بکەن و بەو خەڵکەی کە دەیانکەنە حەشدی شەعبی کێشە بنێنەوە.
کارزان سەباح




