ترەمپ: ناتۆ نه‌یتوانیووه شه‌ڕی تیرۆر بکات

ئاژانسەکان-KDP.info- له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی (دۆناڵد ترەمپ) سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریکا ڕه‌خنه‌ی له په‌یمانی ناتۆ گرت که نه‌یتوانیووه شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم بکات.
(ترەمپ) ڕایگه‌یاند، په‌یمانی ناتۆ لاواز‌و په‌راوێزخراوه، چونکه نه‌یتوانیووه شه‌ڕی تیرۆریزم له جیهاندا بکات و تیرۆر تێک بشکێنێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریکا گوتی که (بریکست) زۆر باشه بۆ به‌ریتانیا و بەر‌یتانییه‌کان و به‌مزووانه هه‌وڵ ده‌دات به‌رنامه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی بازرگانیی به‌ریتانیا دابنێت و خێرا کاری له‌سه‌ر بکرێت.
دەشڵێ، (تیرێزا مه‌ی) سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای بینینی منی کردووه و هه‌ر زوو که ده‌ستبه‌کاربووم له کۆشکی سپی ده‌یبینم.




