٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەمال مۆرتكە: هەڵوسكەوتی نابەجێی پەكەكە لەگەڵ خەڵك، خزمەت بە بەرژەوەندیی دوژمنانی كورد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، بازگەی سەربازیی پەكەكە لە باشووری كوردستان زیادیان كردووە و، لە هەندێك شوێنیش كار لەسەر تێكدانی دۆخی كوردستان دەكەن.

(جەمال مۆرتكە)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەڵسوكەوتی پەكەكە كە ئێستا و نەوەدەكانیش هەمان شێوازە بۆ زیاتر نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزكردنی ناوماڵی كوردە، دواتر ئەجێندایەكی دەرەكییە كە لە سەرەتای هەشتاكان و دوای نەوەدەكانەوە خزمەت بە بەرژەوەندیی دوژمنانی كورد دەكات، دەیشیانەوێت ئەجێندای ئیقلیمی بخرێتە ناو بابەتەكانەوە و ئەو دۆخەی كوردستانمان لە دەست بچێت".


(مۆرتكە) گوتیشی: "وەك لەسەر زاری قایمقامی شنگال بڵاو كراوەتەوە، دوو هاووڵاتیی کە كارمەندی حكوومت بوون لە دهۆك لە ناوچەی ئەوان شەهید كراون كە پەكەكە شەهیدی كردوون، هەروەها دانانی بازگە لە شنگال و هەڵوسكەوتی نابەجێیان لەگەڵ خەڵك، هۆكارن بۆ دروستكردنی كێشە و ئاڵۆزیی زیاتر، ئەوەی ئەوان دەیكەن گوێنەدانە بە ئیدارەی كوردستان، پەكەكە لە ١٩٩٢ـەوە لە حكوومەتی هەرێم ناڕازییە و لە دژی بووە و دایم لەسەنگەردا بووە بۆ لەناوبردنی دەستكەوتەكان".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێ: "بەپێی ئەو سەرچاوانەی هەن، پەكەكە بازگەیان زیادی كردووە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە گوێ نادەن بەو واقیعەی كە هەیە، لە هەندێك شوێنیش كار لەسەر تێكدانی دۆخی كوردستان دەكەن".

كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار