لە حەفتەیەكدا 160 بۆمب لە باشیك پووچەڵ كراونەتەوە

باشیك-KDP.info- فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانیی یەك، ئاماری ساڵی نوێی كارەكانیان لە شارەدێی باشیك ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو (160) بۆمبی چێنراومان پووچەڵ كردووەتەوە و، بەردەوامین لە خاوێن كردنەوەی سەنتەری باشیك و دەوروبەری لە مین و بۆمبی داعش.
لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ناحیەی باشیك لە ماوەی حەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا (160) بۆمبی چێنراوی جۆراجۆرمان لەناو بردووە لەگەڵ یەك كۆڵەپشتی مینڕێژكراو، هەروەها چوار بوتڵی ئوكسجینی گەورەی پڕ لە TNT و، دوو مینی دژەتانكیشمان پووچەڵ كردوونەتەوە".
(كاكەیی) دەیشڵێ: "لە كارەكانمان بۆ خاوێنكردنەوەی سەنتەری ناحیەی باشیك و دەوروبەری لە مین و بۆمبی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش، بەردەوامی دەبین".
نەشوان بەرزنجی




