٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ دەڵێ، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا لە حەفتەی داهاتوودا لیژنەیەكی بەپەلە پێك بێنن و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی ئەو كێشەكانه‌ی هەن دەربارەی‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات چارەسه‌ر بكرێن.
 
(ئەردەلان نوورەدین)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "وەكو پەڕلەمانتارێكی كورد لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی عێراق (عەبدولڕەزاق عیسا) كۆ بوومەوە و، باسی كێشەی قوتابیانی هەرێمی كوردستانمان كرد، چونكە رێژەیەكی زۆر لە قوتابیان پەیوەندیمان پێوە دەكەن لەسەر ئەوەی بڕوانامەكانیان پەسەند ناكەن لەسەر هۆكارێكی كەم، ئەویش دداننەنانە بە زانكۆكانیان، هەرچەندە زانكۆكانیان لە ئاست پێوەرە جیهانییەكانن و لە زانكۆ هەرە باشەكانی عێراقن، بەڵام بەداخەوە هەندێك رێكاری ئاسان هەیە ئەنجامیان نەداوە".
 
وەك ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی گوتی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا لە حەفتەی داهاتوودا لیژنەیەكی بەپەلە پێك بێنن و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی لە رێكارەكان‌ بكۆڵنەوە و‌ كێشەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات چارەیان بكرێت و، بڕیاری ددانپێدانانیان بۆ دەربچێت.
 
 
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار