دەزگای بارزانی، پێداویستیی خوێندنی بەخشییە قوتابیانی شارەدێی خورماڵ

خورماڵ-KDP.info- پرۆسەی خوێندن گەرەنتیی سەركەوتنی نەوەكانی داهاتووە و، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێناو پێشخستنی ئەو پرۆسەیەدا، پێداویستی خوێندن و سۆپای گەیاندە سنووری پەروەردەی شارەدێی خورماڵ.
لە رێكەوتی ١٥/١/٢٠١٧ لە چوارچێوەی گرینگیدان بە پرۆسەی خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 500 جانتا و پێدوایستیی خوێندن و 50 سۆپای بۆ قوتابخانەكانی سنووری شاردەێی خورماڵ و ئەحمەدئاوا و گوندەكانی دەوروبەری دابین كرد.
جێگای ئاماژەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا (٦٢٨٥٢) جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشكەشی قوتابیانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم كەمپەكان كردووە و، لە ساڵی نوێی خوێندنیش بە هەمان شێوە جانتا و پێداویستیی خوێندنی دابەش كردووە، هاوكات لەگەڵ دەوڵەتی كوێت 20 هەزار جانتا و پێداویستیی دیكە دابەش دەكەن.




