تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ھەردوو پۆلی ٩ و ١٢ لە ھەموو كوردستان لە یەك كاتدا دەكرێت

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێ، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ھەردوو پۆلی ٩ و ١٢ دوا بخرێت و لە ھەموو كوردستانیش لە یەك كاتدا بكرێت، بەڵام بۆ پۆلەكانی دیكە لە سنووری سلێمانی كاتی تاقیكردنەوەكان جیا دەبێت.
(ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە كۆ بووینەوە و تێیدا باس لە چەند خاڵێك كرا، لەوانە داوامان كرد كە پێویستە پارەی ھاندانی مامۆستایان، سەرپەرشتیارانیش بگرێتەوە لەبەر ئەوەی بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ئەو پارەیە ئەوان ناگرێتەوە، جگە لەوەیش باس لەوە دەكرێت پێویستە مامۆستایان بەشەوانەی تەواو بڵێنەوە بۆ ئەوەی پارەكەیان پێ بدرێت، بۆیە داوامان كردووە وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە بەو رێنماییانەدا بكات و، وەزارەتی پەروەردەیش لەگەڵ ئێمە ھاوڕایە و بڕیارە ئەو داواكارییە لە وەزارەتی دارایی بكات".
(گەرمیانی) گوتیشی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە كە پێویستە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ھەردوو پۆلی ٩ و١٢ لە ھەموو كوردستان لە یەك كاتدا بكرێت، بەڵام تا ئێستا وادەكەی دیاری نەكراوە و لە كاتی خۆیشیدا ئەنجام نادرێت و دوادەكەوێت.
ڕوونیشی كردەوە، بۆ پۆلەكانی دیكە لە سنووری سلێمانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە مانگی ئادار دەكرێت و لە كۆتایی مانگی پێنجیش تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەكرێت، بەڵام لەگەڵ پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك جیا دەبێت و لە یەك كاتدا نابێت.
بڵند ئیبراھیم تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ھەردوو پۆلی ٩ و ١٢ لە ھەموو كوردستان لە یەك كاتدا دەكرێت

بڵند ئیبراھیم