د.فرسه‌ت: یه‌كشه‌ممه‌ى دابێ لیژنه‌ى چاكسازى كۆده‌بێته‌وه.. ڕاپۆرته‌كه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى چاكسازى ده‌ڵێت، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرۆكایەتی حكوومەت كۆبوونەوە و، بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ جووڵاندنی كەیسەكانی گەندەڵی و جێبەجێكردنی بڕیارەكان پێكبهێندرێ و له‌مانگى شوباتیش ڕاپۆرتى لیژنه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.
(د.فرسه‌ت سۆفى) په‌ر‌له‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم درێژكراوه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو كه 7ـى ئه‌م مانگه به‌سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى ) كرا و باس له‌وه‌كرا میكانزمى كاركردنى داهاتووى پرۆسه‌ى چاكسازى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى چۆن دابرێژرێت و ئه‌و ئالیه‌ته چیه كاره‌كانمان خێراتر ده‌كات و، پرۆسه‌كه جددى تر ده‌كات و سه‌رتاسه‌رى تریشى ده‌كات.
(د. فرسه‌ت) گوتیشى: "خاڵى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنى گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى پێویسته حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى ساڵى 2017 بیانگرێته به‌ر له‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و مه‌له‌فانه‌ى پێویسته چاكسازییان له‌باره‌وه بكرێت، وه‌ك له نه‌وت یاخود باج و گومركه‌كان و خزمه‌تى گشتى و خانه‌نشین و پاسه‌وانى به‌رپرسان و پێناسه‌ى فه‌رمانبه‌رى و، هه‌روه‌ها له بوارى موڵك و ماڵى گشتى له زه‌وى و زار و زیاده رۆیى و، زیاده‌رۆیى له‌سه‌ر كاره‌با و ئاو و زه‌وى چى بكرێت و، چۆن رووبه‌ڕووى ببینه‌وه و، چ بریارێك پێویسته به‌په‌له بدرێت له بابه‌تى هه‌یكه‌لیه‌تى حكوومه‌ت و ده‌رمان و وه‌به‌رهێنان له‌وچه‌ند مه‌له‌فه گرنگه‌ى ئه‌وله‌ویه‌ت دیارى بكرێت و ڕاپۆرتێك ئاماده‌بكرێت، دیسان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى لیژنه‌كه بكرێت و، بڕیار بدرێت و ده‌ست به هه‌نگاوى عه‌مه‌لى بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى چاكسازى ده‌شڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كى تر‌ى بچووك پێكهات بۆ نووسینى ڕاپۆرتى ئه‌و كارانه‌ى كه حكوومه‌ت و نه‌زاهه و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و هه‌موو داموده‌زگاكانى كردوویانه له‌بوارى چاكسازى و رووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 2 ـى ئه‌مساڵ بۆ خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و ڕاپۆرته بڵاوبكرێته‌وه .
(د.فرسه‌ت سۆفى) زیاتر گوتى: "پاش ته‌واو كردنى ڕاپۆرته‌كان ئینجا داواى كۆبوونه‌وه ده‌كرێت و، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش لیژنه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر ته‌واو بووین داواى كۆبوونه‌وه فره‌وانه‌كه ده‌كرێت و جارێكى تر كۆده‌بینه‌وه.
نەشوان بەرزنجی




