خروقاتهكانى پەکەکە لە سنووری هەڵەبجە بۆتە جێگای نیگەرانی خەڵک

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە دهڵێت، پێشووتر لە سنووری هەڵەبجە پەکەکە هەندێک خروقاتی کردووە کە بۆتە جێگای نیگەرانی خەڵک دهشڵێت، خروقاتهكانى پەکەکە لە سنووری هەڵەبجە بۆتە جێگای نیگەرانی خەڵک".
(فاروق عەبدولکەریم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: "پێشووتر چەکدارانی پەکەکە لە گوندی مۆردینى شاری هەڵەبجە هەندێک خروقاتی ئەمنیان کردبوو کە بووبوە جێگیا نیگەرانی خەڵکی ناوچەکە، دواتر گرفتەکانیان بردە قەندیل و لەوێ کاریان لەسەر دەکرد".
بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی ١٢ گوتیشی: "پەکەکە لە هەندێک ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە بازگەیان دانانەوە و گومرگ لە خەڵک وەردەگرن لە هەندێک شوێنیش بە چەکەوە هاتوو چۆدەکەن و بینراون".
کارزان سەباح




