بەهرام عەریف یاسین: عه‌لى وسوو ئازاد كرا.. هیوادارین دووباره نه‌بێته‌وه

سۆران-KDP.info- فەرماندەی لیوای حەوتی پیادە ده‌ڵێت، دوو سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر(عەلی وسوو) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیوای حەوتی پیادەی سۆران كه په‌كه‌كه ده‌ستگیرى كردبوو ئازاد كرا ده‌شڵێت، هیوادارین جارێكى تر ئه‌و كرده‌وه نا به‌رپرسانه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
(بەهرام عەریف یاسین)، فەرماندەی لیوای حەوتی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوا به‌دواى هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و فشار خستنه سه‌ریان تا جارێكى تر رێگا به‌خۆیان نه‌ده‌ن كردارى نابه‌رپرسانه بكه‌ن، دوو سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر(عەلی وسوو) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیوای حەوتی پیادەی سۆران كه په‌كه‌كه ده‌ستگیرى كردبوو ئازاد كرا".
لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە، لیوا (بەهرام) گوتی: "هۆكاری دەستگیركردنی (عەلی وسوو) لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە، هیچ هۆكارێك نه‌بووه له‌خۆڕا چه‌ند چه‌كدارێكى په‌كه‌كه له بازگه‌كه دایانبه‌زاندووه و هه‌ندێ تۆمه‌تى ناڕه‌وایان بۆ دروست كردووه، بۆیه ده‌ڵێین ئه‌وانه ئه‌و مافه‌یان نیه هاووڵاتیانى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌ستگیر بكه‌ن".
فەرماندەی لیوای حەوتی پیادە ده‌شڵێت، ده‌ستگیر كردنى هاووڵاتیانى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌ركى ده‌زگاشه‌رعى و یاساییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه نه‌ك چه‌كدارانى په‌كه‌كه، بۆیه هیوادارین جارێكى تر ئه‌و كرده‌وه نا به‌رپرسانه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وان دووباره نه‌بێته‌وه و، نه‌بێته هۆى ئاژاوه نانه‌وه‌ى زیاتر و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخى هه‌ستیارى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن ".
نه‌شوان به‌رزنجى




