هەرکی: ئەوەی پەکەکە دەیکات دەستکردی خەڵکێکی دیکەیە و ئەوان ئەجێنداکە جێبەجێ دەکەن

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پێویستە بەجیددی وەڵامی پەکەکە بدرێتەوە تا رێگا نەدرێت لەو دەڤەرەی کە دەیانەوێ خروقات بکەن چیدی مەرامیان بێتە دی. دەشڵێ، ئەوەی پەکەکە دەیکات دەستکردی خەڵکی دیکەیە و ئەوان ئەجێنداکە جێبەجێ دەکەن.
( نازم كه‌بیر هه‌ركى) جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ڕفاندن و ئه‌و كارانه‌ى كه په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات ئێمه هه‌موویان به خروقات ناو ده‌به‌ین، له خروقاته‌كانیش ئه‌وان هۆكارن و هه‌وڵده‌ده‌ن خروقات بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بکەن، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدرێت ئه‌م رەفتارەیان نه‌هێڵدرێت و ، په‌كه‌كه به‌خۆیان دابچنه‌وه نه‌بنه هۆكارى ئه‌وه‌ى كێشه دروست بێت".
(هه‌ركى) دەشڵێ، "هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات ده‌ستكردى خه‌ڵكى دیکەن، ئه‌جێندایه‌كیان هه‌یه وا هه‌وڵده‌ده‌ن خروقات دروست بكه‌ن و ئه‌جێنداى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه پێویسته به جیددى وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، چونكه ناكرێت ئه‌وان خروقات بكه‌ن كه ده‌بنه هۆكارى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان، دیاریشه ئه‌و كارانه‌ى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه تا ئاژاوه بنێنه‌وه و كێشه دروست بێت، هه‌ر چه‌نده ئێمه خوازیارین شه‌ڕ دروست نه‌بێت هه‌مووشمان ده‌زانین شه‌ڕى ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌ستى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) ته‌حریم كراوه، به‌ڵام ئه‌و خروقاتانه‌ى ده‌یبینین په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشخه‌رى بكات له تێكدانى ناوچه‌كه‌و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان لێره‌دا پێویسته هه‌رێمى كوردستان به‌جیددى بێته سه‌رخه‌ت و، وه‌ڵامى ئه‌و خروقاتانه‌ى په‌كه‌كه بده‌نه‌وه تا رێگا نه‌درێت ئه‌و مه‌رامه‌ى ئه‌وان هه‌یانه بێته دى ".
نەشوان بەرزنجی




