٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهرام عەریف: ئەگەر ئەمڕۆ پەکەکە پێشمەرگەکەی ئێمە ئازاد نەکات هەڵوێستمان دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

سۆران  -KDP.info-فەرماندەی لیوای حەوتی پیادەی سۆران دەڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو پێشمەرگەی ئێمە کە لەلایەن پەکەکە دەستگیر کراوە ئازاد بکرێت، چونکە گەر ئازاد نەکرێت ھەڵوێستیان دەبێت.

لیوا (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، دوێنێ پێشمەرگەی ئێمە بە ناوی (عەلی وسوو) کە بەرپرسی راگەیاندنی لیوای ئێمەیە کاتێک ویستوویەتی سەردانی رانیە بکات، لە بازگەی پردەشاڵ لە لایەن پەکەکەوە دەستگیر کراوە بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێک ھەبێت.

لیوا (بەھرام عەریف یاسین) گوتیشی، ''ئاگادارمان کردووه‌تەوە کە پێویستە ئەمڕۆ تا ئێوارە ئازاد بکرێت ئەگەر ئازاد نەکرێت ھەڵوێستمان دەبێت و، دواتریش ھەرشتێک ببێت ئەوان خۆیان لێی بەرپرسیار دەبن.''

ئاماژەیشی دا، ''لە ئێستادا چاوەڕێ دەکەین کە ئازاد بکرێت و ئەوانیش باسیان لەوەکردووە ئازادی دەکەن.''
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار