کۆریای باشوور ٣٠٠ ڤیزای به هاووڵاتییانی کوردستان داوه

ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کونسووڵخانه‌ی کۆریای باشوور له هەرێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵێکدا ٣٠٠ ڤیزای به هاووڵاتییانی کوردستان داوه.
دارا جه‌لیل خه‌یات بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی ڕایگه‌یاند (پارک یۆنگ کیو) کونسووڵی گشتیی کۆریای باشوور سه‌ردانی کردوون و جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتری په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا کردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه که وڵاته‌که‌ی له هه‌موو بارودۆخێکدا هاوکاریی خه‌ڵکی کوردستان بکات.
هەروەها کونسووڵی گشتیی کۆریای باشوور بە سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێری وتووە کە له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له دوای کردنەوەی کونسووڵخانه‌ی وڵاتەکەیان له هه‌ولێر ٣٠٠ ڤیزا له‌و کونسووڵخانه‌یه‌وه دراوه به هاووڵاتییانی کوردستان که به‌مه‌به‌ستی جیاجیا سه‌ردانی کۆریای باشووریان کردووه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی گرینگ بووه له پێشکه‌وتنی ئه‌و پێوه‌ندییانه."




