٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی سێ كۆچبەری ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- دوای ئەوەی سێ كۆچبەری كوردی ئێزدی لە وڵاتی سوید بە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەكانیان بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

(مەیسەر حەجی)، ئەندامی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سێ كۆچبەری كوردی ئێزدی كە هەر سێكیان گەنجن و خەڵكی ناحیەی سنوونێی سەر بە شارۆچكەی شنگالن، لە وڵاتی سوید بە ڕووداوێكی هاتوچۆ ماوەیەك پێش ئێستا گیانیان لە دەست دا، بڕیاریشە ئەمڕۆ تەرمەكانیان بگەرێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان".

(حەجی) گوتیشی،  بڕیارە دوای گەڕانەوەی تەرمەكانیان، لە زێدی خۆیان بەخاك بسپێردرێن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو سێ گەنجە بە ناوەكانی (زیاد جاسم)، (زێدان جاسم) و (مەسعوود قاسم)ـن و، گەڕانەوەی تەرمی ئەو سێ كۆچبەرەیش لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار