دهزگای خێرخوازیی بارزانی، كۆمهكی بهسهر ئاوارهكانی كهپمی خازر، دیبهگه و چیای شنگالدا دابهش كرد

ههولێر-KDP.info- لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر 700 خێزان پێداویستیی جۆراوجۆریان بۆ دابین کرا و 10 کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت کورسیی تایبەتیان پێبەخشرا، هەروەها لە چیای شنگال شیر و جلوبەرگ بۆ منداڵان دابین کرا.
ئهمڕۆ 14/1/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی دەزگای ئەهلینا، پێداویستیی 700 خێزانی کەمپی خازر دابین کرد، کە پێکهاتبوون له بەتانی و جلوبەرگی ئافرەتان، هەر لە هەمان رۆژدا هاوکاریی 10 کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەتی كرد بە پێدانی کورسی ویلچەیر.
هەر لەهەمان رۆژدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی له چیای شنگال، بە هاوکاری لەگەڵ پارتی لیبراڵی و ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، شیر و پێداویستیی منداڵان و جلوبەرگ بۆ 70 خێزان دابین کرد.
بەشەخۆراکی مانگانەی 900 خێزان دابین كرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی پرۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) بهشهخۆراكی مانگانەی بۆ 900 خێزانی دانیشتووی دەشتی نەینەوایان دابین کرد.
هەر بەشەخۆراکێک پێکهاتووە لە 73 کیلۆگرام وشکهخۆراك كه لەلایەن پرۆگرامی جیهانی خۆراکەوە دابین کراوە و مانگانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی له سنووری پارێزگای ههولێرو دهۆك بەسەر ئاوارەکاندا دابەشی دەکات.
نزیکەی پێنجهەزار خێزان هاوکاری دەکرێن
ههر ئهمڕۆ 14/1/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی UNHCR، نەوتی بۆ 713 خێزانی دانیشتووی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد، UNCHRیش سۆبە و دۆشەک و بەتانی و پێداویستیی خاوێنکەرەوەی بۆ 65 خێزان دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەریاندا دابەش کرا.
هەر لەهەمان رۆژدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و دەوڵەتی کوێت، هاوکارییەکانی خۆیان گەیاندە کەمپەکانی دیبەگە و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابهش كرا، هاوکارییەکان بریتی بوون لە پێدوایستیی ناوماڵە و خاولی بۆ 831 خێزان و 2565 پارسێلی خۆراک بۆ خێزانەکانی ناو کەمپەکانی دیبەگە.
جێگای ئاماژەیە رەوشی ئاوارەکان زۆر خێرخوازی بەمەبەستی هاوکاری کردنی ئاوارەکان کۆ کردووەتەوە و هاوکارییەکانیان بەشێکی بەرچاوی پێداویستیی ئاوارەکان پڕ دەکاتەوە، ئەمرۆیش خێرخوازێک بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەتانی بۆ 828 خێزان دابین کرد.




