٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلیڤانه‌یی: کوتلەکانی شیعە رێیان لە په‌سەندكردنی پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی خەڵکی کوردستان گرتووه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانەیی) دەڵێ، كوتلەكانی شیعە لەنێو پەرلەماندا رێگرن پڕۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی سەردەمی رژێم لە هەرێمی كوردستاندا پەسەند بكرێت.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پڕۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی سەردەمی رژێمی بەعس لە هەرێمی كوردستان ئامادەیە، بەڵام ناتوانین بیخەینە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق، چونكە زۆرینەیەك لەنێو پەرلەماندا پەیدابووە و رێگە نادات هیچ پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا پەسەند بكرێت، لەبەر ئەوەش پڕۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی خەڵكی كوردستان ئامادەیە و كوتلەكانی شیعە ئامادە نین دەنگی بۆ بدەن.''

(سلێڤانەیی) ئاماژەیشی دا، ''لە ئێستادا هیچ پڕۆژەیاسایەكی دیكە ئامادە نییە بۆ پەسەندكردن، چونكە پڕۆژە لە حكوومەتەوە دێت بۆ پەرلەمان و حكوومەتیش هیچ پڕۆژەیاسایەكی رەوانەی پەرلەمان نەكردووە بۆ ئەوە خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت، چاوەڕێ دەكرێ ئاستەنگ لەبەردەم پەسەندكردنی هەر پڕۆژەیەك دروست بکرێ، چونكە زۆرینە دەخوازێ تەنیا ئەو پڕۆژانە پەسەند بكرێن کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندایە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار