پەکەکە لهههر ناوچهیهك بێ باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت
__2017_01_14_h16m15s53__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info-ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێستاكه پەکەکە لە هەندێ گوندی بناری قەندیل و سنووری پارێزگای دهۆکدا بازگەیان داناوە و باج و سەرانە لە خەڵکی وەردەگرن، ئەمەیش بووەتە رێگر لەبەردەم کاروباری رۆژانەی خەڵکی ناوچهكان.
(نازم هەرکی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "جیا لە شنگال کە ئێستا پەکەکە بازگەی داناوە و چەکداری خۆی بڵاو کردووەتەوە، لە زۆرێک لە سنوورەکانی باشووری کوردستان لە گوندەکانی بناری قەندیل و هەندێک گوندی پارێزگای دهۆک پەکەکە دەستی کردووە بە دروستکردنی بازگە و وەرگرتنی باج و سەرانە لە خەڵک بە بیانووی پاراستنی ئارامیی ناوچەکانیان، بە جۆرێک خەڵکی ئەو گوندانە سکاڵایان لەسەر پەکەکە تۆمار کردووە کە رێگا نادەن ڕۆژانە کاروباری ژیان رێک بخەن، لە هەندێک ناوچەی دوورەدەستیش پەکەکە بەکاریان دەهێنێت بۆ کاری حزبی خۆیان".
دەشڵێ، "وەک لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان تێبینیمان کردووە، بەهۆی پەکەکەوە حکوومەت ناتوانێت دەستی ئاوەدانی بگەیەنێتە ئەو گوندانە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حکوومەتیش زۆر جار ناتوانن وەک پێویست هاوکارییان بکات، چونکە پەکەکە دەست بەسەر هاوکارییەکاندا دەگرێت".
(هەرکی) روونی کردەوە، پەکەکە دەیەوێت سنووری قەڵەمڕۆیی دەستەڵاتی لە ناوچە گوندنشینەکان و شنگالدا زیاد بکات، لە کاتێکدا جگە لە حکوومەت لایەنی نێودەوڵەتییش هاتوونەتە سەرخەت بۆ ئەوەی پەکەکە دەست لەو سیاسەتە هەڵگرێت.
کارزان سەباح




