ژمارەی ئاوارەکان لە ههرێمی کوردستاندا دوو میلۆنی تێپەڕاند

هەولێر-KDP.info (د.دیندار زێباری) سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، ژمارهی ئهو ئاواره و پهنابهرانهی ڕوویان له ههرێمی كوردستان كردووه، دوو ملیۆنی تێپەڕاند.
(د.دیندار زێباری)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە ١٤٠ هەزار کەس لە مووسڵەوە ئاوارەی کوردستان بوون، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ژمارەیە بەرز ببێتەوە و ڕۆژانە هەزار بۆ دوو هەزار کەس ڕوو له کوردستان بكهن، لە کاتێکدا هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەن کە شەڕی مووسڵ بەرەو تەواوبوون دەچێت.
دەشڵێ، "بەشێوەیەکی گشتی کۆی سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم ساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییەکانیان بۆ ههرێمی کوردستان زیاد بکەن، هاوکارییەکی باشیان هەیە بۆ شەڕی مووسڵ، ئاژانسێكی زۆر هاتوون لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاری هاوبەش دەکەن، بۆ ئهوهی هاوکارییەکان باش بکرێن.
(دیندار زێباری) ئاماژەیشی دا، ١٤ ئاژانس بەسەرەوە لە هەرێمی کوردستانن لەگەڵ هەبوونی ٣٧ نوێنەرایەتیی وڵاتانی جیهان و هاتوچۆی دیپلۆماسی، زیاتر لە ٤٠ کەمپ هەیە لە کوردستان کە بە هاوبەشی ههرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچن، هەموو دنیا ئاگاداری خەمخۆری سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانە کە چییان بۆ ئاوارەکان کردووە، بۆیە بە رێکخراوێک یان چەند رێکخراوێک هەوڵەکانی کوردستان ناشرین ناکرێن، ههڵبهت ئێستا چەند رێکخراوێک دەستیان کردووە بە دەرکردنی بەیاننامەی بێ بنەما".
(د.دیندار زێباری) ئەوەشی خستە ڕوو، کە داواکارن لە نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵ کوردستان بەردەوام بێت، بەتایبەت لەگەڵ پارێزگاکان و داواکارن ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتییەی دێت بۆ بەغدا، ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستانە با راستەوخۆ بدرێتە کوردستان.
کارزان سەباح




