به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه، توركیا چوار خانووی هاووڵاتیانی كانی ماسیی خاپوور كرد

دهۆك-KDP.info- به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ند چه‌كداری په‌كه‌كه‌وه له سنووری شاره‌دێی كانی ماسی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندێكی ناوچه‌كه‌یان بۆردوومان كرد و، له ئه‌نجامدا چوار خانووی هاووڵاتیان وێران كران، به‌ڵام زیانێكی گیان نه‌بووه.
(ئه‌لند گوگه) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاتی توركیا، چه‌ند چه‌كدارێكی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان له نێو گوندی سه‌فه‌ریانی كۆن سه‌ربه ناحیه‌ی كانی ماسی بینیوه و دواتر گونده‌كه‌یان بۆردوومان كردووه، كه به‌هۆیه‌وه چوار خانووی هاووڵاتیان به ته‌واوی خاپوور بوون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، جگه له‌و زیانه ماددیه‌ی هه‌یه.''
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی كانی ماسی راشیگه‌یاند "چه‌كدارانی په‌كه‌كه بنكه و باره‌گای خۆیان له ناوچه‌كه جێگیر كردووه و چه‌ندان گوندی سنووره‌كه به‌و هۆی هه‌بوونی ئه‌وانه‌وه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی ئاوه‌دانن به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان نزیك گونده‌كان بكه‌نه‌وه و ببنه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌كه بكات، خۆ بۆردوومانه‌كه هیی جارێك دوان نییه، به‌رده‌وام ناوچه‌كه به‌بیانووی هه‌بوونی په‌كه‌كه بۆردوومان ده‌كرێت.''
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی زیانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه (ئه‌لند گوگه) ئاماژه‌ی دا "ئێمه هیچ زانیاریمان له‌باره‌ی زیانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه نییه، چونكه ئه‌وان رێ ناده‌ن كه‌س بچێته ئه‌و سنووره‌ی ئه‌وان تێدانه و چه‌ندان جاریش هاووڵاتیان دواكارییان هه‌بووه له په‌كه‌كه ناوچه‌كه نه‌كه‌ن به مه‌یدانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه قوربانی شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان گوێ به داواكاریی خه‌ڵك ناده‌ن.''
قائید میرۆ




