نەوڕۆڵی: هه‌وڵی خۆپێشاندنی ئەمڕۆ بۆ بەردەم بارەگای پارتی، هیی حزبی ناڕازی بوو

سلێمانی-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە (فارس نەوڕۆڵی) رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ ویستیان خۆپیشاندان بێننە بەردەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی، دەنگی داواکاریی مامۆستایانی ناڕازیی نەبوو، بەڵکو دەنگی داواکاریی حزبی ناڕازی بوو.
بەر لە چەند رۆژێك نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هاتنە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لەگەڵ (شێخ ئەدهەم بارزانی) سەرۆكی ئەنجوومەن كۆ بوونەوە؛ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بەڵێنی ئەوەی پێدان چاویان بە سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی بكەوێت، ئەوەبوو نوێنەری مامۆستایانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆ بوونەوە و بەڵێنیشیان پێدرا، لە کاتی پێداچوونەوەی مووچە ئەولەویەت بۆ مامۆستایان بێ.
له‌وباره‌وه (فارس نەوڕۆڵی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەك هەر پارتێكی دیكەی مەدەنی ئەركی خۆمان جێبەجێ كرد، چونكە ئێمە تەنیا پردێكین لە نێوان هاووڵاتیان و حكوومەتدا، كه‌چی جارێكی دیكە مامۆستایانی خۆپیشاندەر بڕیاریان داوه ئه‌مڕۆ بێنەوه بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمان لە سلێمانی، هه‌ڵبه‌ت ڕێمان نه‌دا و، رێگرییەكەمان لەوەوە سەرچاوەی نەگرتبوو ئامادە نەبین لەگەڵیاندا كۆ بینەوە، بەڵكو ترسمان لەوەبوو خوانەخواستە دەستێكی تێكدەر خۆی بخزێنێتە نێو خۆپیشاندەران و كارەساتێكی وەك ١٧ی شوبات روو بدات و ببێتە هۆی تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان.''
(نه‌وڕۆڵی) باوه‌ری وایه، ''ئەوەی ئەمڕۆیش کە دەیه‌وست خۆپیشاندان بێنێتە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی دەنگی داواکاریی مامۆستایانی ناڕازیی نەبوو، بەڵکو دەنگی داوکاریی حزبی ناڕازی بوو.''
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، له راگه‌یێندراوێكدا كه كه دوێنێ هه‌ینی بلاوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی داوه به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ گفتوگۆی نێوان مامۆستایانی ناڕازی و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خۆپیشاندانی ئه‌مجاره له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندان ده‌رده‌چێت و ده‌بێته پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ئاراسته ده‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداریشی دا له هه‌بوونی پیلانی ئاژاوه‌گێڕی له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی و، هاوكات داوای له عاقڵمه‌ندانی ئه‌م شاره و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد ڕێ نه‌ده‌ن ئاژاوه له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتی بگێڕن و، ده‌شڵێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێك و ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
قائید میرۆ




