شه‌لال گه‌دۆ: ئه‌نه‌كه‌سه ده‌یه‌وێ به شاندی سه‌ربه‌خۆ له كۆنگره‌ی ئاستانا به‌شدار بێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-سووریا، به‌شداریی كۆنگره‌ی ئاستانا بۆ چاره‌كردنی ره‌وشی سووریا ده‌كات و، ئه‌ندامێكی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ توركیا و رووسیا له دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد به شاندێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بێت و رۆڵی كورد دیار بێت له بڕیاردان له‌باره‌ی داهاتووی گه‌لانی سووریاوه.
(شه‌لال گه‌دۆ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-سووریا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "هێشتا ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد- ئه‌نه‌كه‌سه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوه‌تی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان نه‌كراوه، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت، كه هه‌ردوو وڵاتی توركیا و رووسیا سه‌رپه‌رشتیی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئالۆزییه‌كانی سووریا ببینه‌وه و كێشه‌كان به دانوستان چاره بكرێن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد ده‌خوازێ به‌شداریی كۆنگره‌ی ئاستانا بكات و له ئێستادا له گوتووێژداین له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه ئاماژه‌ی بۆ دا "هێزه‌كانی ئۆپۆزسۆنی سووریا به‌شداریی كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن و پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له دانوستانه‌كانی پێشوو باس له چاره‌كردنی ره‌وشه‌كه ده‌كرێت، بۆیه ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌گه‌ر به‌شدار بێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌مانه‌وێ به شاندێكی سه‌ربه‌خۆ بچینه نێو كۆنگره‌ی ئاستانا، بۆ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد له سووریا بیخه‌ینه به‌رده‌وم هه‌موو لایه‌نه‌كان و مافی كورد له سووریا پارێزراو بێت و رۆڵی كوردیش دیار بێت له چاره‌كردنی كێشه‌كاندا.''
(شه‌لال گه‌دۆ) ده‌شڵێ "ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی پێمان وایه، كۆنگره‌كه بایه‌خی خۆی ده‌بێت بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی گشت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌ڵبه‌ت نابێت كورد له‌و كۆنگره‌یه بێبه‌ش بكرێت، چونكه كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی كێشه‌ی سووریایه و ده‌مانه‌وێ كورد له بڕیاردان له پاشه‌ڕۆژی سووریا به‌شدار بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداریشمان كرد ئه‌وا بێگومان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت له‌باره‌ی كۆی گشتی ره‌وشی سووریا و چه‌سپاندنی مافی كورد له‌و وڵاته‌دا.''
قائید میرۆ




