پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له مه‌ترسیی شكستی پڕۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه-سه‌یدسادق هۆشداری دا

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، لۆمه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هێشتا خه‌مێكی له مه‌ترسیی گرتنه‌وه‌ی ڕووباری سیروان نه‌خواردووه، ده‌شڵێ، پڕۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه-سه‌یدسادق له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا یه‌كلای بكاته‌وه.
ئێران له ناوچه‌ی نه‌وسوو به‌نداوێك و تونێلێكی به ناوی داریان، له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ی ڕووباری سیروان دروست كردووه، به گوته‌ی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بێ، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێران مه‌ترسییه له‌سه‌ر وشكبوونی ڕووباره‌كه.
(كاوه علی) جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند "له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه له به‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌نداوێك و تونێلێكی له‌سه‌ر ڕووباری سیروان دروست كردووه، خۆی ئه‌گه‌ر بێت و ئێران به‌رده‌وام بێت له گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری سیروان، ئه‌وا پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه -سه‌یدسادق مه‌ترسیی شكستهێنانی له‌سه‌ره كه له ساڵی ڕابردوو به گوژمه‌ی بڕی (175) ملیۆن دۆلاری به‌كۆتا هات.
(كاوه علی) گوتیشی "ئێمه له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه حكوومه‌تی عێراقمان له دروستكردنی ئه‌و به‌نداوه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتووه، ته‌نها نووسراوێكی بۆ لایه‌نی ئێرانی كردووه وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ئیدی وازی لێ هێناوه؛ ئه‌وه‌ش بۆ لاوازی و كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئاو سامانێكی نێوده‌وڵه‌تییه و هیچ وڵاتێك ناتوانێت رێڕه‌وه‌ی ئاو بگۆڕێت.''
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داواكاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه، قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی بكات و گرتنه‌وه‌ی ئاو ڕابگرێت، ئه‌گه‌رنا بۆ پاشه‌ڕۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه و سامانی ماسی و كشتوكاڵی ناوچه‌كه دروست ده‌بێت.
پار مانگی 11 بوو حكوومه‌تی ئێران كۆتایی به به‌نداوی داریان هێناوه و، له‌و به‌نداوه‌دا ئاو گل ده‌داته‌وه. به‌نداوی داریان توانای گلدانه‌وه‌ی سه‌رووی (300)ملیۆن مه‌تر سێجای ئاوی هه‌یه، له خوار به‌نداوه‌كه‌شه‌وه تونێلێكی دروست كردووه بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوه‌كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیێكی زۆری هه‌یه بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی ڕووباری سیروان.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




