كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد

هەولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد، بە گوێرەی زانیارییەكان، راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی پارتی دەستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاره له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای دانانی به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی 2017، راپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له ساڵی نوێ پاش ئه‌وه دێت كه شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه سه‌ردانی لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له ژێر رۆشنایی په‌پامێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم له‌گه‌ڵیان كۆ بووه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێك، هه‌ر وه‌ك به‌شدارانی كۆبوونه‌كه رایانگه‌یاند، بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا و وه‌رگرتی رای یه‌كتر بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌رنامه‌ی كاری پارتی بۆ ساڵی نوێ داده‌نرێت و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی عیراق و ناوچه تاوتوێ ده‌كرێت.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2016، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لە پەیامێکیدا بۆ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، داوای کرد لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هه‌رێم گفتوگۆ بکەن.




