٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (عەلی حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە سبەی پێش نێوەڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) کۆبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک پرس بکرێت.

سەبارەت بەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت (عەلی حوسێن) گوتی، کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەی ئاسایی حیزبە و باسی بارودۆخی حیزب بەشێوەیەکی گشتیی دەکرێ، لەوانە رێکخستن، راگەیاندن، دارایی، ئیداریی و هەڵبەت ئەوەی پێوەندی بەحزبەوە ھەبێ باسی لێوە دەکرێت.

(حوسێن) ڕوونیشی کردەوە، جگە لەوە باسی بارودۆخی سیاسی ھەرێم وعێراق و ناوچەکە دەکرێ و، گفتوگۆی لایەنەکانیش دەخرێتە بەرباسەوە کە بە کوێ گەیشتووە، بەرنامەی پارتی بۆ داهاتوو چۆن دەبێ و، ئەمانە هەمووی لە کۆبوونەوەی سبەینێ دەخڕێنە ڕوو.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار