ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنه‌پیرۆزه له یارسانان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جه‌ژنى "سێشه‌وه‌ى یاران"ى خوشك و برایانى كاكه‌یى "یارسانان" له هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى جیهان پیرۆز کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنى "سێشه‌وه‌ى یاران"ى خوشك و برایانى كاكه‌یى "یارسانان" له هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژنێكى شاد و ئارامیان بۆ ده‌خوازین، هیوادارین هه‌موومان جه‌ژنه‌كانى داهاتوو له سایه‌ى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگیریدا بكه‌ینه‌وه و خوشك و برایانى كاكه‌ییش كه له ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعشدا ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووه، سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى ئازاد و ئاوه‌دانكراوه‌یان.
دووباره ئه‌م جه‌ژنه له هه‌مووان پیرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
١٣/١/٢٠١٧




