٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بینای پارێزگا و پردی دووەمی مووسڵ رزگار کرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  (سەیدۆ چەتۆ) دەڵێ، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوی دان و توانیویانە بیانەی کۆنی پارێزگای مووسڵ و پردی دووەمی ئەو شارە رزگار بکەن.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، زۆرینەی ناوچەکانی لای چەپی مووسڵ رزگار کراون، ئێستاش بینای پارێزگای کۆنی مووسڵ  و پردی دووەمی مووسڵ، رزگار کراوە.
گوتیشی، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوی دان و زۆری نەماوە لای چەپی مووسڵ بە تەواوەتی رزگار بکرێ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار