مەحما خەلیل: ئاشکرابوو کە دوو فەرمانبەرەکەی دهۆک پەکەکە تیرۆری کردوون

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال دەڵێ، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە پەکەکە دوو فەرمانبەرەکەی دهۆکی تیرۆر کردووە کە پێشووتر بۆ لێدانی ساتری هێزەکانی پێشمەرگە چووبوونەتە شنگال.
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە پەکەکە ئەو دوو فەرمانبەرەی پارێزگای دهۆکی تیرۆر کردووە کە بۆ لێدانی ساتری هێزەکانی پێشمەرگە چووبوونە شنگال.
گوتیشی، ئۆتۆمبێلی ئەو دوو فەرمانبەرە لە سووریادا دۆزراوەتەوە و لە لایەن پەکەکەوە بردرابوون بۆ سووریا.
(مەحما خەلیل) ئاماژەیشی دا، ئێستا لێکۆڵینەوە دەکرێ لەو پێشمەرگەیەی کە پێش چەند رۆژێک بە قەناس تیرۆر کرا، ئەویش بۆ کاری لێدانی ساتر چوبووە شنگال و ئێستا سەرەداوێک دەستخراوە و دواتر ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێ.
گوتیشی، دۆخی شنگال بەهۆی بوونی پەکەکەوە ئارام نییە، هەڵبەت بەهۆی پەکەکەوە تا ئێستا ١١ کوردی ئێزدی تیرۆر کراون.
بڵند ئیبراھیم




