٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕۆیتەرز: ئیدارەی ترەمپ چاو بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێراندا دەخشێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ئیدارەی (دۆناڵد ترەمپ) بڕیاریداوە چاو بە ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی پینج کۆ یەک لەگەڵ ئێراندا بخشێنێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، (ڕێکس تیلرسۆن) کاندیدی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئێران و کۆریای باکووری بە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر جیهان ناوبرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی پرسیاری سیناتۆرەکانی ئەمەریکا، (تیلرسۆن) گوتی "داوا ناکەین ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێتەوە، بەڵام پێداچوونەوەی تەواو بە ناوەڕۆک و خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیەدا دەکەین."

جێی باسە، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا لە هاوینی ڕابردوو لە ڤییەنا ئیمزا کرا و بەگوێرەی ئەو ڕیککەوتنە، ئێران ناچار کرا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕابگرێت و لە بەرانبەردا ئابڵۆقە نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران هەڵگیرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار