٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بیركۆتی: ژاپۆن دەزانێت كوردستان پێگەیەكی بەهێزی دەبێت.. بۆیە كۆنسووڵخانە دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، كردنەوەی كۆنسووڵگەریی ژاپۆن بۆ هەرێمی كوردستان گرینگە و، ژاپۆنیش دەزانێت كوردستان لە گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەیەكی بەهێزی دەبێت و ئەمنییەت تێیدا جێگیرە، بۆیە لە كوردستان نوێنەرایەتیی وڵاتەكەی خۆیان بكەنه‌وه‌.
 
دوێنی  (١١-١-٢٠١٧) (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی نووسینگەی كۆنسووڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر كرد، پەیوەست بە كردنەوەی كۆنسووڵخانەكەیان لە هەرێمی كوردستان، (ڕیباز بیركۆتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان گرینگن بۆ هەرێمی كوردستان، نەك تەنیا لەگەڵ ژاپۆن، بەڵكوو لەگەڵ سەرجەم وڵاتان، لە بواری سیاسی و ئابووری و بازرگانیكردن و چالاكییە مرۆیی و مەدەنییەكانیش كوردستان هۆشیارە، جگە لەوە، تێڕوانینی ئەو وڵاتانەیە بۆ ئاییندەی كوردستان گرینگە و، (ژاپۆن)ـیش وڵاتێكی پیشەسازیی گرنگە و وڵاتیكی گەورەیە".
 
 
(بیركۆتی) گوتیشی: "تێڕوانینی ئەم وڵاتانەی لە كوردستان كۆنسووڵخانەیان دەكەنەوە ئەوەیە، دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كوردستان پێگەیەكی گرینگی دەبێت لە گۆڕانكارییەكیانی ئەم جارەدا".
 
20 کۆنسوڵخانەی وڵاتانی جیهان و شەش کۆنسوڵخانەی فەخری و چوار ئۆفیسی هاوکاری و هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
 
فایزە كۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار