٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران سێ پڕۆژەیاسا دەخاتە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سێ پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدانەوە و، چوار پڕۆژەیاسای دیكەیش خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت.

(د. بێریوان خەیلانی)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە، بڕیارە ‌دانیشتنی ژمارە (2)ـی پەرلەمان لە وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوە بچێت و، لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیشدا هاتووە؛ سەرەتا دەنگدان بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەكرێت گە بریتین لە پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و، دەنگدان بۆ ناوەڕۆكی بڕیاری ناوبردنی دەشتی نەینەوا بە ناوچەی وێرانبوو، پاشانیش دەنگدان لەسەر كاندیدانی ئەنجوومەنی فیدراڵی بۆ خزمەتی گشتی".

(خەیلانی) گوتیشی: "چوار پڕۆژەیاسایش بڕیارە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت، كە پێك دێن لە پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەم بۆ یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە  (27)ـی ساڵی 2016، پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەم بۆ یاسای پارێزگاكانی نەبەستراو بە هەرێم ژمارە ( 21)ـی ساڵی 2008، لەگەڵ پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و قەزا و ناحییەكان، لە كۆتاییشدا پێشنیازی ئەوە دەكرێت كە بەسرە ببێتە پایتەختی ئابووریی عێراق".

 

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار