٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆجه‌لان: به‌مزووانه‌ كاریگەریی سەردانی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ هەرێم دەردەكەوێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سیاسەتمەداری كورد و برای (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) ڕێبه‌ری زیندانكراوی پەكەكە رایگەیاند، (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی نەتەوەی كوردە، دەتوانێ دووبارە ڕۆڵی هەبێت لە پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان، ده‌شڵێ، ''باوەڕم وایه‌ لە داهاتوودا كاریگەریی ئەو سەردانە دەردەكەوێت.''

(عوسمان ئۆجەلان) سیاسەتمەداری كورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''(سەرۆك بارزانی) سەرۆكی نەتەوەی كوردە، دەتوانێ دووبارە ڕۆڵی هەبێت لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستان، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە توركیا بگەڕێتەوە باری ئاساییی خۆی، بۆیە لەم باوەڕدام لە كاتی هاتنی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ هەرێم، سەرۆكی هەرێم ئەو بابەتەی لەگەڵ باس كردووە و لە داهاتوویشدا كاریگەریی ئەو سەردانە و، رۆڵی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە چارەكردنی كێشەی كورد لە باكووری كوردستاندا دەردەكەوێت.''

(ئۆجه‌لان) گوتیشی، ''پێویستە پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ڕێگە بە خەڵكی ئەو گوندانە بدات بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ناوچەكانی خۆیان ئاوەدان بكەنەوە، بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەكان ئاوەدان ببنەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار