یوئێن: شهڕی مووسڵ كارهساتی مرۆیی دهنێتهوه

ههولێر-KDP.info- بەپێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری لەبارەی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی بەهۆی ئوپەراسیۆنی مووسڵەوە دەدات.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان داعش و سوپای عێراق، نزیکەی ٧٠٠ بریندار بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیشی داوه، كه سەرەڕای زۆریی ژمارەی برینداران لە هەفتەی پێشوودا، زیاتر لە ٨١٧ کەس داوای چارەسەری پزیشکییان کردووە. هەروەها ئاژانسەکەی یوئێن هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی کوژراوان بەهۆی شەڕی ئازادکردنی موسڵەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیه، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵەوە تا ئێستا، دەیان هەزار کەس لەو شارە ئاوارەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر کونترۆڵی پێشمەرگە بوون و ژمارەیەکی زۆریان لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کراون.




