یاریده‌ده‌رێكی به‌غدایی له مووسڵ كوژرا
__2017_01_11_h15m30s14__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- به‌هۆی بۆردوومانی هاوپه‌یمانه‌وه، یاریده‌ده‌رێكی خه‌لیفه‌كه‌ی داعشان و چه‌ندان تیرۆریستی دیكه، له نێو سه‌نته‌ری شاری مووسڵ كوژران. هاوكات داعش دوو پردی شاره‌كه‌یان ته‌قانده‌وه.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوێنێ ئێواره و له ئه‌نجامی ئاسمانه‌هێرشێكی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیسلاح زراعی كه ده‌كه‌وێته لای چه‌پی مووسڵه‌وه، یاریده‌ده‌رێكی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) به ناوی (عه‌بدولواحد ئه‌لجوعان) و پێنج تیرۆرست كه یاوه‌ری بوون كوژران، ئه‌و یاریده‌ده‌ره یه‌كێك بووه له سه‌ركرده مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌نێو شاری مووسڵ.''
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) هه‌روه‌ها گوتی "چه‌كدارانی داعش هه‌ردوو پردی پێنجه‌م و ئاسنینی مووسڵ‌یان ته‌قانده‌وه، دیاره مه‌به‌ستیانه له‌كاتی هێرشی سوپای عێراق هاتوچۆكردن بۆ هه‌ردوو به‌ری شاری مووسڵ په‌كی بكه‌وێت و، هێزه عێراقییه‌كان نه‌توانن به ئاسانی بپه‌ڕنه‌وه به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه.''
قائید میرۆ




