٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای عێراق ئەندامانی حەشدی شەعبی بە کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان تۆمەتبار دەکات

سەرچاوە: KDP.info


ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەیەکی دادوه‌ری لە عێراق ڕایگەیاند دادگا بڕیاری بۆ دەیان ئەندامی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردوه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن و ڕفاندن و به‌كارهێنانی چه‌ك دژی هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵێکی (الغدپرس)، ماجد ئەعرەجی، سه‌رۆكی دادوه‌ریی دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان لە عێراق ئاشكرای كرد كه‌ دادگا بڕیاری بۆ 47 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردوه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن و ڕفاندن و به‌كارهێنانی چه‌ك دژی هاووڵاتیان.

له‌ كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساڵانه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئاشكرایشی کرد كه‌ "دادگای تاوانه‌كان 47 حوكمی بۆ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركردوه‌ دوای سه‌لماندنی تاوانی كوشتن و ڕفاندن و به‌كارهێنانی چه‌ك لە دژی هاووڵاتییانی سڤیل، كه‌ حوكمه‌كانیش له‌نێوان له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تایی و 15 ساڵدا بووه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار