٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی خانەقین، مالیکی بە هۆکاری بڕینی کارەبای شارۆچکەکەیان دەزانن

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info-  بە بیانووی ئەوەی عێراق قەرزی کارەبای نەداوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئیران کارەبای سەر خانەقینی بریوە. وەک بەرپرسێکی شارۆچکەکەش دەڵێ، خەڵکی خانەقین، مالیکی بە هۆکاری بڕینی کارەبا دەزانن.


(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "کارەبای شارۆچکەکەمان لە ئێرانەوە دابین کرابوو، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە، وڵاتی ئیران کارەبای خانەقینی بریوە و، لە ئێستادا لە شەو و رۆژێکدا ڕەنگە هەر دوو سەعاتێک کارەبامان ھەبێت."
گوتیشی، "بیانووی بڕینی کارەبای خانەقین ئەوەیە، کە حکوومەتی عێراق یەک ملیار دۆلار قەرزداری ئێرانە، بەڵام خەڵکی خانەقین باس لەوە دەکەن، لەوەتەی (مالیکی) سەردانی ئێرانی کردووە کارەبامان بڕدراوە و ئەو تۆمەتبارە."

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار