٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: یاسای بودجە سوودی بۆ هەرێم نابێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  نوێنەرێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق دەڵێ، سه‌رۆككۆماری عێراق یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی په‌سه‌ند كرد و، بڕیاره‌ له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو بكرێته‌وه‌. ده‌شڵێ، یاسای بودجه‌ خێری بۆ كورد نییه‌ مادام له‌ پشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ ناكرێت.

(نه‌دا مێرگه‌سۆری) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوێنێ سێشەممە، نوسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق بڵاوی كردووەته‌وه، کە‌ سه‌رۆككۆمار یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی 2017 په‌سه‌ند كردووه‌ و ناردوویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو بكرێته‌وە، دواتر وه‌ك یاسای كارپێكراو بۆ ساڵی دارایی كاری پێ بكرێت، وه‌ك یاسای كارپێكراو له‌ چه‌ند رۆژی دابێ ده‌كه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردن".

(نه‌دا مێرگه‌سۆری) ئاماژه‌ی دا "به‌گوێره‌ی قسه‌ی براده‌ران له‌ فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ ده‌نگیان به‌ یاسای بودجه‌ داوه‌، بودجه‌كه‌ خێری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام وه‌ك ساڵانی رابردوو بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ خێر، چونكه‌ نێوه‌ڕۆكی بودجه‌ با خاڵی باشیشی تێدا بێت، بۆچییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ جێبه‌جێكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ‌كرێت؟، خۆ ساڵانی رابردوویش بودجه‌ وه‌ك یاسا كێشه‌ی نه‌بووه‌، هەڵبەت ئه‌وه‌ بڕیاری سیاسییه‌ نه‌یهێشت بودجه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت."
قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار