حکوومەت سبەینێ کۆ دەبێتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێ، بریار وایە ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان سبەینێ پینجشەممە کۆ ببێتەوە پرسگەلێكى گرینگ بخاتە بەر باسەوە.
کۆبوونەوەکە سەعات 11ى سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ساز دەدرێ و وەک (د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ندین بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه باسى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌نجامیان دا، دواتر ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌بێت و باس له بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات، پاشانیش ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت سه‌باره‌ت بابه‌تى ده‌رمان و پێداویستیى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان و، رێكخستنه‌وه‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانى تایبه‌ت به كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ڕاپۆرتى لیژنه‌ى داراییى جینوسایدى تاوانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستانى داعش‌یش پێشكه‌ش ده‌كرێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




